١٨ ئەیلوول ٢٠٢١ - ٠٧:٥٦
ھێرشی بەڕۆکێت بۆ سەر شاری کابۆل

چەند ڕۆکێتێک لە باکووری شاری کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان کەوت

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ شایەتحاڵان وتوویانە، ئەم ڕۆکێتانە شەوی پێنج شەممە لە سەر ھەینی لە نزیکی بنکەیەکی بەرھەمھێنانی کارەبا لە ناوچەی «خێرخانە»ی کابۆل داکەوتوون.

ھێشتا لە بارەی قوربانی و زیانە شیمانەییەکانی ئەم ھێرشە موشەکییە ھیچ ڕاپۆرتێک بڵاو نەبووەتەوەو بەرپرسانی ئاسایشتیی تاقمی تالیبانیش لەم بارەیەوە ھیچیان نەوتووە.

ھەتا ئێستا ھیچ کەس و یان تاقمێک بەرپرسایەتیی ئەم ھێرشە  ڕۆکێتییەی بەئەستۆ نەگرتووە.

شاری کابۆل لەوەتەی تاقمی تالیبان لە ئەفغانستاندا دەستەڵاتی گرتووەتە دەست ھەتا ئێستا چەندین ھێرشی موشەکی و تەقینەوەی تیرۆریستیی بەخۆیەوە بینیوە.

342/